Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 01:30

سبەی لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت و شارەكە سپی پۆش دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و شارەكە بەتەواوی سپی پۆش دەبێت، ئاماژەی بەوەشداوە كە نەك هەر لە سلێمانی، بەڵكو پێشبینی كراوە لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و چەند ناوچەیەكی دیكەش بەرێژەی جیاواز بەفر ببارێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو كەشوهەوا لە سلێمانی تاڕادەیەك ئاسایی بووەتەوە و ئاسمان بووەتە ساماڵ، بەڵام شاخەكانی دەوروبەری شارەكە بەهۆی زۆری بەفربارینەوە سپی بووە.

راشیگەیاند: سبەی دووشەممە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆڵی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی دەگرێتەوە و تەواوی شار بەرگی سپی دەپۆشێت.

شارەزاكەی كەشناسی پێشتریش ئاماژەی بەوە دابوو، پێشبینی كراوە نەك هەر لە سلێمانی، سبەی دووشەممە لە بەشێك لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین و گەرمیانیش بەڕێژە و بڕی جیاواز بەفر ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.