پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ تا ئێستا زیاتر لە 47 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووە، ئاماژەی بەوەش دا كە له بازگه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانییانه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و میوانان ده‌كرێت و هه‌موو ئاسانكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش دەكرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کە بە بۆنەی سەری ساڵ ڕوو لە هەولێری پایتەخت دەکەن، سەردانی بازگەی شێراوەی كرد.
پارێزگاری هەولێر ستایش و دەستخۆشی لە هەوڵ و شەونخوونی بەڕێوەبەری ئاسایشیی بازگەکان و ئەفسەر و کارمەندان كرد، جەختیشی كردەوە كە دەبێت هەموو ئاسانکارییەك پێشكەش بە گەشتیاران بكرێت و کارەکانیان بە باشترین شێوە ڕایی بکەن.
ئومێد خۆشناو هەروەها دڵنیایی دایە گەشتیارانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كە له بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت بە تایبەتی، رێكار و مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانییانه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و میوانان ده‌كرێت و ئاسایشی بازگه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا كە تا ئەمرۆ یەكشەممە زیاتر لە 47 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووە. جەختیشی كردەوە كە هەموو ئامادەکارییەکی حەوانەوە و لۆجستی بۆ ئەو گەشتیارانە فەراهەمکراوە بۆ ئەوەی بتوانن چێژ لە گەشتەکەیان وەربگرن و لەگەڵ خەڵکی شاری هەولێر شەوانی سەری ساڵ بە خۆشییەوە بەرێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.