Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

ئایکۆنی سینەمای فەرەنسی برگینا باردۆت لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئەکتەری به‌ناوبانگی سینه‌مای فەرەنسی برگینا باردۆت کە ئایکۆنی سینەمای فەرەنسییه‌ لە ساڵانی شەستەکانه‌وه‌ تاكو ئێستا و له‌ هه‌مان كاتدا چالاکوانی مافی ئاژەڵانیشه‌، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دامەزراوەکەی برگینا باردۆت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس نێردراوە ڕایگەیاندووە: "بەداخێکی قووڵەوە دامەزراوەی برگینا باردۆت کۆچی دوایی دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیاکە برگینا باردۆت خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی ڕادەگەیەنێت.

برگینا باردۆت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی بۆ خۆشگوزەرانی ئاژەڵان و پاڵپشتیکردنی مافی ئاژه‌ڵان ته‌رخانكرد بوو له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا.

دامه‌زراوه‌ی برگینا باردۆت راشیگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە لا مادراگ لە شاری سانت ترۆپێزی باشووری فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە.

باردۆت دوای دەرکەوتنی لە فیلمی "Et Dieu... créa la femme" ("و خودا ژنی دروستکرد") لە ساڵی 1956، بەرەو بوون به‌ ئەستێرەیەکی نێودەوڵەتی هه‌نگاوی نا، پێش ئەوەی لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە کاری نواندن خانەنشین بێت.

برگینا باردۆتی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی دیاری فه‌ره‌نسی  له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا بەشداری لە نزیکەی پەنجا فیلمی سینه‌مایی پڕ بینه‌ری جیهانیدا كردووه‌.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.