Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 23:08

بەهۆی بارانبارینەوە شاخی هەیبەتسوڵتان هەرەسی هێنا و ڕێگەی کۆیە - ڕاپەڕین داخرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بەشێکی شاخی هەیبەتسوڵتان هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە ڕێگەی سەرەکیی نێوان کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین داخرا.

بەهۆی دابارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، زیاتر لە 50 مەتر لە شاخی هەیبەتسوڵتان هەرەسی هێناوە و بەو هۆیەوە ڕێگەی نێوان قەزای کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین داخراوە.

لەم بارەیەوە شالاو مودیر، ئەندامی تیمەکانی کردنەوەی ڕێگەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئێستادا تیمەکانی قایمقامیەت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و هاتوچۆی کۆیە لە شوێنی ڕووداوەکەن و 5 تیم سەرقاڵی کارکردنن بۆ کردنەوەی ڕێگەکە.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە بەهۆی هەرەسەکەوە 5 ستوونی کارەبا کەوتوون و مەترسیی داڕمانی دیکەش هەیە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن ئەم ڕێگەیە بەکار نەهێنن تاوەکوو پاک دەکرێتەوە و مەترسییەکە نامێنێت.

بەپێی ئاماری بەشی کەشناسیی کۆیە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 65 ملیمەتر باران لە سنوورەکە باریوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.