Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:33

وەزارەتی دارایی: تەمویلی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژمارەکەمان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 942 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ یەکشەممە 28/12/2025، بڕی 942,845,000,000 (نۆ سەد و چل و دوو ملیار و هەشت سەد و چل و پێنج ملیۆن) دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.