بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر ئاگاداری گەشتیاران و شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، شەختە و بەستەڵەک دروست بووە و هاتوچۆ لە چەند ناوچەیەک سەخت بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداریی دایە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییان، کە بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی زۆر نزم، ڕێگەکان بوونەتە بەستەڵەک و شەختە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیاندا ئاستەمە.
بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەو ڕێگەیانە کردووە کە مەترسیی بەستەڵەکیان لەسەرە، کە بریتین لە:
1. ڕێگەی پێچەکانی (لۆفەکانی) سەفین - گەرۆتە.
2. ڕێگەی سەرەکیی شەقڵاوە - هیران.
3. ڕێگەی سەرەکیی پێچەکانی (لۆفەکانی) زینەتیر.
4. ڕێگەی سەرەکیی ئاقوبان
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە تیمەکانی ڕێگەوبان بەردەوام دەبن لە ڕاماڵینی بەفر و بە شێوەی ئێشکگر لە ئەرکدا دەبن بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.