Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 21:32

تێکڕای گشتیی بارانبارینی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک 29 ملم بووە

کوردستان TV
100%


لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکووکی گرتووەتەوە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 28/12/2025 بڵاوکراونەتەوە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە قەزای دوبز تۆمارکراوە.

بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک بەپێی پێوەرەکان بەم شێوەیە بووە:

دوبز: 55 ملم

لەیلان: 37 ملم

شوان: 36.3 ملم

داقووق: 34 ملم

قەرەهەنجیر: 28 ملم

پردێ: 27.6 ملم

سەنتەری کەرکووک: 26.2 ملم

تازە: 24 ملم

حەویجە: 23 ملم

زاپ: 21.5 ملم

ڕیاز: 19 ملم

عەباسی: 17 ملم

بەپێی ئەم ئامارانە، تێکڕای گشتیی بارانبارینی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک 29 ملم بووە، ئەمەش وەک ڕێژەیەکی باش و ئومێدبەخش بۆ کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.