قائیمقامیەتی قەزای پشدەر بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەردوو دیوی مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ، بڕیار درا بە ڕاگرتنی هاتوچۆ.
سبەی یەکشەممە، ڕێکەوتی28ـی مانگ دادەخرێت و رێگری هاتوچۆکە سەرجەم گەشتیاران، بازرگانان و هاووڵاتییان دەگرێتەوە.
قایمقام دەڵێت: لەبەر پاراستنی سەلامەتی گیانی و ماڵی هاووڵاتییان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ تیمەکانی ڕێگاوبان رێگا دادەخرێت تاوەکو ڕێگاکان پاک بکەنەوە.
قائیمقامیەتی پشدەر داوا دەکات هاووڵاتییان لە مەرزی کێلێ و تەواوی ڕێگا کوێستانییەکانی سنوورەکە نزیک نەبنەوە، تاوەکو تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە بتوانن بەبێ ئاستەنگ کارەکانیان ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.