Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

لە کاتی چوون بۆ عومڕە خێزانێک تووشی ڕووداو دەبن و کەسێک گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومەرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ، خێزانێکی خەڵکی رانیە کە دانیشتووی شاری هەولێرن بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی عومڕە بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێوە بوون، لە نزیک ناوچەی (نۆخەیب) تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوون.

ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە حەوت سەرنشینی تێدابوو، لەگەڵ بارهەڵگرێکی جۆری (تڕێلە) پێکدایان داوە. بەپێی زانیارییەکان، سەرنشینەکان پێکهاتبوون لە خێزانێکی شەش کەسی و خاڵێکیان کە پێکەوە گەشتیان کردووە.

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، ئافرەتێک بەناوی (خەولە خەلیل عوسمان) تەمەن 37 ساڵ گیانی لەدەستداوە. شەش سەرنشینەکەی دیکە بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە شاری کەربەلا، لە ئێستاشدا باری تەندروستییان جێگیرە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێم ڕایگەیاند، کە لەسەر هێڵن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان تەواو بکرێن و هەرچی زووە تەرمی کۆچکردوو بگەڕێنرێتەوە بۆ شاری هەولێر. هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.