Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:11

پشدەر.. بەهۆی رووداوێک کەسێک گیانی لەدەست دا و 8 دیکەش بریندارن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی عەلی عەبدوڵڵا ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە خدر ڕەزگەیی، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند:  ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویداوە لە سەر ڕێگای دەروازەی مەرزی کێلێ لە دەڤەری پشدەر.

گوتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین گوتی، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە لە جۆری تویۆتا پیکاب هایلۆکس  گیانی لە دەستداوە و هەشت کەسیش بریندار بوونە

ناوبراو گوتیشی بریندارەکان چوار ژن و دوو پیاو و دوومنداڵ بوونە و چوار کەسیان بەڕێکراون بۆ سلێمانی کە دوو ژن و دوو منداڵن و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین  چارەسەر کراون.

ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەرکەوت پیرۆت پیرۆتە و 41 ساڵە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.