Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 10:19

نرخی زێر و زیو ژمارەی پێوانەییان تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

نرخی زیو و زێر بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئاستی جیهانی بەرز بووەوە و هۆکارەکەشی بۆ ناسەقامگیریی ئابووری دەگەرێتەوە

ڕۆژی هەینی، 26ـی کانوونی یەکەم، نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ یەکەم جار ئاستی 75 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا، سەرجەم کانزا بەنرخ و پیشەسازییەکان بەهۆی ناسەقامگیرییە ئابووری و جیۆپۆلیتیکییەکانەوە، بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەیان بەخۆوە بینیوە.

بەپێی ئامارەکانی بازاڕی جیهانی، نرخی زیو گەیشتووەتە لوتکەی 75.1515 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. هاوکات، نرخی زێڕیش ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی نوێی تۆمار کرد و گەیشتە 4531 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەڵکشانە مێژووییەی نرخی کانزاکان، دەرەنجامی ئەو دۆخە ناڕوون و ناسەقامگیرەیە کە لەسەر ئاستی سیاسی و دارایی جیهان دروست بووە، ئەمەش وای کردووە وەبەرهێنەران زیاتر ڕوو لە کڕینی کانزا بەنرخەکان بکەن وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرمایەکانیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.