Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 10:18

هاتوچۆی هەڵەبجە: داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتییان، پابەندی ڕێنماییەکان بن.

ڕۆژی هەینی، 26ـی کانوونی یەکەم، بەرێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تەمێکی چڕ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، ئاستی بینین بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: داوا لە شۆفێران دەکەین بە خێراییەکی کەم و گونجاو لەگەڵ دۆخەکە لێبخوڕن هەروەها لە بەکارهێنانی ''فوول لایت'' دوورکەونەوە، چونکە لە کاتی تەمدا کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت و بینین قورستر دەکات.

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە داواشی لە هاووڵاتییان کردووە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شار نەکەن تا ئەو کاتەی تەمەکە دەڕەوێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.