Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 12:50

سووریا بە فەرمی كوشتنی بەرپرسێكی باڵای داعش و دەستگیركردنی یەكێكی دیكەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی سووریا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی كوشتنی فەرماندەیەكی باڵای رێكخراوی داعش و دەستگیركردنی یەكێكی دیكەی لە دوو ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزەكانمان بە هاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوو ئۆپەڕاسیۆنی هابەشیان لە دەوروبەری دیمەش ئەنجام دا.

راشیگەیاند: ئۆپەڕاسیۆنی یەكەم لە شارۆچكەی بویزە بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا كە تێیدا فەرماندەیەكی رێكخراوی داعش لە سووریا بەناوی محەمەد شەحادە ناسراو بە (ئەبوو عومەر شەداد) كە پۆستی والی حۆران بووە كوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا هەروەها رایگەیاند: ئۆپەڕاسیۆنی دووەم لە شاری مەعزەمییە ئەنجامدرا كە تێیدا والی دیمەشقی رێكخراوی داعش لە سووریا بەناوی تەها زەعبی و ژمارەیەك لە هاوكار و چەكدارەكانی دەستگیر كران.

جەختیشی كردەوە كە لە ئۆپەڕاسیۆنەكانیان بۆ راوەدوونانی چەكدارانی داعش بەردەوام دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.