Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 03:50

نه‌تانیاھۆ و ترەمپ بۆ راگه‌یاندنی قوناغی دووەمی ئاگربەستی غه‌ززه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 25-12-2025 ، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، کۆبوونەوەکەی نێوان بنیامین نه‌تانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی 29 ئەم مانگە لە فلۆریدا ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راگەیاندنی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

رۆژنامەی "Israel Hayom" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ کە رۆژی 29ی ئەم مانگە بنیامین نه‌تانیاھۆ و دۆناڵد ترەمپ لە فۆریدا کۆدەبنەوە بۆ رێككه‌وتنی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست كۆده‌بنه‌وه‌.  

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا ھەنگاوەکانی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە و پرسی ئێران تاوتوێ دەکرێن.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆدەکرێت لەبارەی وردەکارییەکانی دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بەتایبەتیش پرسی داماڵینی چەک لەلایەن حەماس و دامەزراندنی دەستەی حکوومرانی لە غەززە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.