Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازە و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكان كرد.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا ئاماژەی بەوە دا "ئومێدەوارم خوشك و برا كریستییانەكانمان هەردەم جەژن و بۆنە خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە".

دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كریستیانەكان:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.

مسعود بارزانی

24ی كانوونی یەكەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.