Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:10

دوای ساڵێک لە پڕۆژەی "ڕووناکی" لە سلێمانی خواست لەسەر کارەبا 42% کەمی کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی ئامارێکی نوێی بڵاو کردەوە و تێیدا دەرکەوتووە کە دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جێبەجێکردنی "پڕۆژەی ڕووناکی"، خواست لەسەر بەکارهێنانی وزەی کارەبا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: "لە مانگی 12ی ساڵی 2024دا، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەتێکڕایی 1912 مێگاوات بووە، لەو کاتەدا ڕۆژانە تەنها 8 کاتژمێر و 31 خولەک کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرا."

بەپێی گوتەکانی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵ، ئەمساڵ و دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی، لە مانگی 12دا خواست بۆ 1107 مێگاوات دابەزیوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە خواست لەسەر کارەبا بە ڕێژەی 42% کەمی کردووە. هەرچی سەبارەت بە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە، تێکڕای پێدانی کارەبا بۆ 14 کاتژمێر زیادی کردووە، جیا لەو شوێنانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکیدان و کارەبایان 24 کاتژمێرییە.

غالب محەمەد سەبارەت بە هۆکاری ئەم دابەزینە گەورەیەی خواست لە سەر کارەبا ڕوونی کردەوە "ئێستا هاوڵاتیان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن بۆیە خواست كەمی كردوە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستەم و تۆڕی كارەبا  سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەم دەبێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.