Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 18:43

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما ڕوو لە کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی سارد و دابارین بڵاوکردەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ڕۆژی شەممە 27-12-2025، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد.

شەپۆلەکە سەرەتا بە بەفربارین و نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئاستی بارانبارین بە گشتی مامناوەند دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە چڕیی شەپۆلەکە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەبێت. بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، ئەگەری هەیە لە سەنتەری پارێزگاکانی "سلێمانی و دهۆک" بەفر و باران بە تێکەڵی ببارێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک کات دەگاتە سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش هەستکردن بە سەرما زیاتر دەکات. هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر "سفری سیلیزی" دادەبەزن.

بەپێی نەخشە و پێشبینییەکان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە ساردە لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 30-12-2025 کۆتایی دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵبوونەوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.