Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 18:53

لە هەولێر 2 هەزار پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

 

ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەم، پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: لە ڕێورەسمێکدا بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕێگەی تیروپشکەوە 2 هەزار پارچە زەویی دیکە وەک قۆناغی پێنجەم بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش کرا کە کارتی زانیارییان سەنتەری شاری هەولێرە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا لە سنووری سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، زیاتر لە 60 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە.

کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری پارێزگاکە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، دەگاتە 120 بۆ 125 هەزار کەس.

پڕۆسەکە بە خێرایی بەردەوامە و تاوەکو دوا فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، سوودمەند دەبن.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەمیشەیی، بەپێی ڕێنمایی و میکانیزمە دیاریکراوەکان، دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.