Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:18

کەشناسی: بارانبارین کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە

 

رۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەم، بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتبووەوە، لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتایی هاتووە و ئاسمانی ئەو ناوچانە بە نیمچە هەور و پەڵە هەور دەمێنێتەوە.

بەڵام لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، تاوەکو دوای نیوەڕۆ نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە. لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە.

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی کانوونی یەکەم، کەشی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم جێگیر دەبێت، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و هاوشێوەی پلەکانی ئەمڕۆ دەمێننەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ:

هەولێر: 15

سلێمانی: 13

دهۆک: 16

زاخۆ: 16

کەرکوک: 16

هەڵەبجە: 12

سۆران: 11

گەرمیان: 18

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.