بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان (هۆبەی کەشناسی)، ئاماری بارانبارینی ناوچە جیاجیاکانی سنوورەکەی تاوەکو ڕۆژی 2025/12/24 بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادبوونێکی زۆری تۆمار کردووە.
بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا (تاوەکو کۆتایی ڕۆژی 23ی کانوونی یەکەم)، زۆرترین بڕی باران لە "شێخ تەویل" باریوە کە 3.4 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش ناحیەی "کفری" دێت بە 3.2 ملیمەتر.
بەراوردکاری لەگەڵ ساڵی ڕابردوو
داتاکان دەریدەخەن کە بارانی ئەمساڵ مژدەی ساڵێکی تێرئاو دەدەن؛ بۆ نموونە لە ناوچەی "بێباز" بڕی بارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 275.5 ملیمەتر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا تەنها 126.2 ملیمەتر باران باریبوو. هەروەها لە "کەلار" بڕی بارانبارین لە 123.8 ملیمەترەوە بۆ 183.6 ملیمەتر زیادی کردووە.
کۆی گشتیی بارانی ئەمساڵی ناوچەکان (بە ملیمەتر):
شێخ تەویل: 344.8 ملـم (زۆرترین بڕی باران لەسەر ئاستی گەرمیان)
مەیدان: 286 ملـم (ساڵی ڕابردوو: 157 ملـم)
بێباز: 275.5 ملـم (ساڵی ڕابردوو: 126.2 ملـم)
کەلار: 183.6 ملـم (ساڵی ڕابردوو: 123.8 ملـم)
کفری: 153.8 ملـم (ساڵی ڕابردوو: 95 ملـم)
خانەقین: 104.7 ملـم (ساڵی ڕابردوو: 78.9 ملـم)
ئەم زیادبوونە بەرچاوەی بارانبارین کاریگەری ئەرێنی گەورەی لەسەر بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و سەر زەوی ناوچەکە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.