Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:58

بارانبارین تا سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، ئەو نمەبارانەی لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە، تا سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوەشەو هەتا سبەی بەیانی.

كەشناسی پێشبینی كردووە لە شارەكان بەم رێژەی خوارەوە باران ببارێت:-

سەنتەری هەولێر / بارانی پێشبینیکراو (1-2) ملم

دەشتی هەولێر تا سنووری کۆیە / بارانی پێشبینیكراو (3-5) ملم

سلێمانی / بارانی پێشبینیکراو (2-3) ملم

هەڵەبجە / بارانی پێشبینیکراو (3-5) ملم

کەلار / بارانی پێشبینیکراو (4-7) ملم

کفری / بارانی پێشبینیکراو (4-9) ملم

کەرکووک / بارانی پێشبینیکراو (2-4)ملم

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمشەو بەفرێکی کەمیش لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.

جەختیشی كردەوە كە دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.