Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 21:30

زاخۆ لە یانەی عەینی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی پێش كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە یانەی زاخۆ لە ئیمارات بووە مێوانی یانەی عەین و یارییەكەی لێ بردەوە، بەم بردنەوەیەش خۆی گەیاندە یاریی پێش كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.

یانەی زاخۆ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لە یانەی عەین بردەوە، تاكە گۆڵی یارییەكەش لە گێمی دووەمی یارییەكەدا لە خولەكی 53 لەلایەن یاریزان ناسڕ محەمەدۆ تۆمار كرا.

بەم سەركەوتنە یانەی زاخۆ ژمارەی خاڵەكانی كردە 10 خاڵ و بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.

لە قۆناغی پێش كۆتاییدا یانەی زاخۆ رووبەڕووی یەكێك لە یانەكانی نەهزەی عەمانی یاخود حەزرەمووتی یەمەنی دەبێتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.