Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 03:09

لە هەڵەبجە هیچ ئاهەنگێك بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ ئەنجام نادرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی لافاو و هاوخەمییەك بۆ قوربانییانی چەمچەماڵ، هیچ ئاهەنگێك بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ لە پارێزگاكە ئەنجام نادرێت.

پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە "وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لە سنووری پارێزگاکە دەرکرد".

بڵاویشی كردەوە "ئەم بڕیارە وەک ڕێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی شارۆچكەی چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمییە لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکانیان".

ئاماژەی بەوەش دا "پارێزگای هەڵەبجە بەم هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لە خەمی خوشک و براکانیان لە چەمچەماڵ دووپات دەکاتەوە و جەخت لەسەر ڕۆحی یەکگرتوویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا دەکاتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.