Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 16:21

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی کردبوو، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی سیاسی.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.

سەردانەکەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی بوو، تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی نیشان دا بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی هەیبووە لەپێناو سەرخستن و پێشڤەچوونی ئەرکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق و پشتیوانییان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی.

هەروەها سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی یۆنامی کرد لە دروستکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ محەممەد ئەلحەسسان خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.