Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 09:12

سەرۆکی حکوومەت سەردانی قەڵای سەڵاحەدین ئەیووبی لە قاهیرە كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر، سەردانی قەڵای سەڵاحەدین ئەیووبی لە شاری قاهیرە کرد و بەشەکانی قەڵاکەی بەسەر کردەوە.

ئەم قەڵایە، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییە بەناوبانگەکانی قاهیرە، سەرکردەی کورد سەڵاحەدین ئەیووبی وەک قەڵایەکی سەربازی بۆ پاراستنی شاری قاهیرە دروستی کردووە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرايه‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.