Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 02:45

ئێران ئه‌ندازیارێكی ته‌لارساز بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دەدات

کوردستان TV
100%

  ئاژانسی هەواڵی میزان ئۆنلاین سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، ئێران پیاوێک كه‌ ئه‌ندازیاری ته‌لارساز بووه‌ بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەداوە.

 ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، "حوکمی لەسێدارەدان بەسەر "عقیل کاشاوه‌رز" کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و پەیوەندیکردن و هاوکاریکردن لەگەڵ ئەم قەوارە و گرتنی وێنەی شوێنە سەربازیی و ئەمنییەکانی ئه‌نجام داوه‌.

  دوای پەسەندکردنی سزاکە و تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، سزای لەسێدارەدانه‌كه‌ ئەنجامدراوە.

  ئاژانسەکە راشیگه‌یاندووه‌:  ئەو کەسە لە نێوان مانگەکانی نیسان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025 لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستگیرکراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ لێكۆلینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ و دادگا ته‌واوی دانپێدانانەکانی ئەو پیاوه‌  ئه‌ندازیاره‌ی وه‌رگرتووه‌ و دانی به‌ ڵگه‌كاندا ناوه‌.  

 به‌ پێی دانپێدانانه‌كه‌ ، ئەو ئەرکانەی کە عقیل کاشاوەرز بە فەرمانی ئەفسەرانی مۆساد ئەنجامیداوه‌ بریتیی بووه‌ له‌ وێنەگرتنی شوێنە ئامانجدارەکان، چاندنی ئامێری بەدواداچوون، ئەنجامدانی ڕاپرسی و پشکنینی هاتووچۆ لەسەر ڕێگا تایبەتەکان بوو.

 جێی باسه‌، لە 13ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ، ئیسرائیل هێرشێکی بێ وێنەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و بۆردوومانه‌كه‌ی به‌شێك له‌ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیشی گرته‌وه‌.

  له‌م هێرشە 12 ڕۆژییه‌دا، ئێران بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و دواتر ئەمریکاش بەشداری ئیسرائیلی کرد لە هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.