Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 22:52

لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئاسانكاری بۆ خەڵكی چەمچەماڵ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی چەمچەماڵ بكات لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرتدا.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاندووە "داوا لە هاووڵاتییانی دانیشتووی چەمچەماڵ دەکەین کاتێک مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە و سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن، داواکارین لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی لە ناو بەڕێوبەرایەتیمان ئامادەبن".

راشیگەیاندووە "زوو گەیشتنی هاووڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ ئەوەیە بتوانین تەواوی مامەڵەکانیان لە ماوەی یەک رۆژدا بۆ تەواو بکەین و هەر هەمان رۆژیش پاسپۆرتەکەیان بدەینەوە".

هەروەها رایگەیاندووە "ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە كە خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ بکەین و بەهۆی درەنگ هاتنیان کارەکەیان نەکەوێتە رۆژێکی دیکە و بەهۆیەوە تووشی زەحمەتی و خەرجی زیاتر ببن".

بەهۆی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردوو، كارەكانی نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ راگیراون بەهۆی ئەوەی باڵەخانەی نووسینگەكە زیانی گەورەی لافاوی بەركەوتبوو.

لە نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ لە رابردوودا مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە ئەنجام دەدرا كە كارتی زانیارییان سەر بە سنووری شارەدێكانی ئاغجەلەر، سەنگاو، قادر کەرەم، تەکیەى کاکەمند، تەکیەى جەبارى، و شۆڕش بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.