Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:58

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی دەستپێکردنەوەی ناونووسینی بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناونووسین بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی (Placement Test) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، تۆمارکردنی ناوی خوازیاران لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (17/12/2025) دەست پێ دەکات و تا ڕێکەوتی (24/12/2025) بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ ئەم مەبەستە، خوازیاران دەتوانن لەو ماوەیەدا لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن:

https://lc.digital.gov.krd/#/login

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.