ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای گه‌یشتنی بۆ به‌رلین رایگەیاند، هیوادارە ئەمه‌ریکا ڕازی بکات کە هێڵی پێشەوەی ئۆکراینا وەک ئێستا به پارێزراوی بهێڵێته‌وه، ئەمەش لە میانی دانوستانەکانی نێوان ئەوروپییەکان و ئەمه‌ریکییەکان لە بەرلین.
زێلێنسکی پێش گەیشتن بە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە ئێستادا پێموایە دادپەروەرترین بژاردە ئەوەیە کە هەمووان لەو شوێنەی خۆیان بمێننەوە و دواتر لایەنەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەن لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێدەگەم کە ڕووسیا بە ئەرێنی سەیری ئەم بابەتە ناکات، بەڵام هیوادارم ئەمه‌ریکییەکان لەو کارەدا یارمەتیدەرمان بن.
جێی باسه دوای ئه‌نجامدانی دیداری له‌نده‌ن له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌نێوان سه‌رۆكانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ، زێلینسکی ئه‌مڕۆ یەکشەممە گەیشتە بەرلین بۆ دانوستانی سه‌رۆكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ پرسی ئاشتی و سه‌قامگیریی ئۆكراینا .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.