سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە و تاوتوێی هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د.رافع ئەلعیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدڕاڵی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوينەرانی عێراق و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.