پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگی به‌رده‌وامی هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها شاندى ميوان پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نيشاندا.
دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ی نێوانیان بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.