Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 08:44

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کۆ بووەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی کانوونی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و کولتووریدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.