Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:22

ئەندامێکی ئەنجومەنی دەرمانسازانی ئێران: لە سێ مانگی داهاتوودا 800 جۆر دەرمان لە بازاڕی ئێراندا نامێنن

کوردستان TV
100%

بابەک میسباحی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی دەرمانسازانی ئێران، هۆشداریی دا وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی دەرمان دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە سێ مانگی داهاتوودا نزیکەی 800 جۆر دەرمان لە بازاڕدا نەمێنن یا زۆر بە دژواری دەست بکەون.

میسباحی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "دیدەبان ئێران" ڕایگەیاند: "بەپێی لێدوانە نوێیەکانی بەرپرسان، یەدەگی دەرمانیی وڵات بە تێکڕا بۆ کەمتر لە دوو مانگ بەش دەکات. سەبارەت بە شیری وشک (شیری منداڵان)یش هەمان دۆخ لە ئارادایە و لە سێ مانگی داهاتوودا نزیکەی 800 جۆر دەرمان ڕووبەڕووی کەمبوون دەبنەوە".

ناوبراو سەبارەت بە کاریگەریی دۆخی ئابووری لەسەر کەرتی دەرمانسازی وتی: "کاتێک ئابووریی دەرمان لە دۆخێکی گونجاودا نەبێت، نە کەرتی تایبەت و نە کەرتی حکوومی، هیچیان پاڵنەری پێویستیان نابێت بۆ وەبەرهێنانی نوێ، بەرهەمهێنانی شێوازە نوێیەکانی دەرمان یان بەکارهێنانی ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەمییانە. لە ئێستادا بەو ئاڕاستەیەدا ڕۆیشتووین."

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.