ئهمرۆ شەممە یەکێتی ئەوروپا داوای لە ئێران کرد نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئازاد بکات کە ڕۆژی هەینی لەگەڵ لانیکەم هەشت چالاکوانی دیکە دەستبەسەر کران.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ئەنوەر ئەلعەنونی گوتەبێژی دیپلۆماتیکی یەکێتیی ئەورووپا رایگهیاندووه: یەکێتیی ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات کە خاتوو نێرگزی محەمەدی ئازاد بکەن، بە لەبەرچاوگرتنی باری تەندروستی و دۆخی ئافرهت بوونی، لهگهڵ هەموو ئەو کەسانەی کە لە کاتی ئازادی ڕادەربڕینیان بە ناڕەوا دەستبەسەر کراون.
یهكێتی ئهوروپا دەستگیرکردنەکانی ڕۆژی هەینی لهلایهن ئێران بە "زۆر نیگەرانکەر" وەسف کردووه.
نێرگزی محەمەدی تەمەن 53 ساڵ کە دوایین جار لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2021 دەستگیرکرا، زۆربەی كاتهكانی ڕابردووی لە پشت مێزی دادگا بەسەر بردووە.
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییه له ساڵی 2023 لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 بە هۆکاری تەندروستی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
یهكێتی ئهوروپا ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە لەگەڵ هەشت چالاکوانی دیکە لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی یەک هەفتەیی کۆچی دوایی پارێزەر خوسرەو عەلی کوردی، کە هەفتەی ڕابردوو لە نووسینگەکەی بە مردوویی دۆزرایەوە، دەستگیرکراوهتهوه.
لای خۆیهوه، ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی نزیك له حكوومهتی ئێران لە زاری حەسەن حوسێنی پارێزگاری مەشهەدەوە ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون دروشمگەلێکیان گوتووە کە پێچەوانەی ئاداب و نۆرمەکانی گشتی كۆمهڵگه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.