Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 11:58

راپۆرتی سەرەتایی زیانەكانی لافاو لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمشەو پێنجشەممە راپۆرتی سەرەتایی زیانەكانی لافاوی چەند رۆژی رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، لە ئەنجامی لافاوی چەند رۆژی رابردوو بە كۆی گشتی 5 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 2 كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، 2 كەسی دیكە لە پارێزگای كەركووك بوون و یەكێكی دیكەش لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی لافاو 2211 خانوو زیانیان بەركەوتووە، 215 دوكان و ماركێتیش زیانمەند بوون لەگەڵ 756 پڕۆژەی جۆراوجۆر.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەم راپۆرتانە سەرەتایین و بەردەوام زیانی دیكە تۆمار دەكرێن و روو لە بەرزبوونەوەن.

وێنە: راپۆرتی زیانەكانی لافاوی چەند رۆژی رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.