Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 12:53

ئێران: بارانبارینی به‌خوڕ به‌نداو و كۆگاكانی ئاوی بوژاندووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی "ئیسنا"ی نزیك له‌ حكوومه‌تی ئێران راگەیاندووە، هێشتا بارانبارینی چاوەڕوانکراو بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئاوی بەنداوەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌گه‌رچی بارانی باش باریووه‌ به‌ڵام هێشتا کۆگاکانیان لە ئاستێکی نزمدایە.

ئێران بە کەشوهەوای وشکەوە، ئەمساڵ رووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی لە ماوەی شەش دەیەی رابردوو بووه‌ته‌وه‌، لە کاتێکدا کەمی بارانبارین لە تاران نزیکەی بێ وێنە بووە لە ماوەی سەدەیەکی رابردوودا.

ئاژانسی ئیسنا راشیگه‌یاندووه‌: بارانبارینی دوێنێ چوارشەممە بووەته‌ هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی گەورە لە زۆربەی شەقامەکانی تارانی پایتەختدا، به‌ڵام به‌ گشتی خه‌ڵكی تاران زۆر دڵخۆش بوونه‌ به‌ باران بارینه‌كه‌.

تاران دەکەوێتە بناری باشووری چیای ئەلبۆرز و هاوینێکی گەرم و وشک و پاییزێكی تاڕاده‌یه‌ك باراناوی هه‌یه‌ و هەندێکجار زستانێكی سەخت لەگەڵ بارینی بەفردا ئەزموون دەکات.

مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران چەندین جار هۆشداری دابوو کە ئەگەر باران نەبارێت، ڕەنگە تاران کە زیاتر لە دە ملیۆن کەسی تێدایە چۆڵ بکرێت، بەبێ ئەوەی روونی بکاتەوە کە چۆن ئۆپەراسیۆنێکی بەم قەبارەیە ئەنجام دەدرێت.

لای خۆیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی میهری ناوخۆیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ کە بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەتی لە پارێزگاکانی رۆژئاوای زەنجان و کوردستان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.