Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 14:41

له‌ قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر حه‌ماس قورستر ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە بەرپرسێکی ئیسرائیلی پشتڕاستی کردەوە کە حەماس بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەژێر فشاری ئەمه‌ریکادا له‌ قۆناغی دووه‌مدا ناچار به‌ چه‌كدامالینی یه‌كجاره‌كی ده‌كرێت و ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی نێوه‌ندگیر.

له‌ ئێستادا ئاگربەست کۆتایی بە شەڕێکی دوو ساڵە هێناوە کە دوای هێرشێکی حه‌ماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 سەریهەڵدا.

لای خۆیه‌وه‌، خالد مێشال، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پێشنیاری کرد کە لە بەرامبەر ئاگربەستی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل حه‌ماس به‌ ته‌واوه‌تی چه‌ك دابنێت.

ناوبراو گوتی: ئه‌گه‌رچی ئێستا بیرۆکەی داماڵینی چەک بەتەواوی لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕەتدەکرێتەوە و بیرۆکەی بەستن یان راگرتنی چەک پێشنیار دەکرێت. بە واتایەکی تر حه‌ماس به‌دوای وه‌رگرتنی گەرەنتی یه‌كجاره‌كیدا ده‌گه‌ڕێت كه‌ سنوورێكی ته‌واو بۆ داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل دابنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس راشیگه‌یاند: ئێمە دەمانەوێت وێنەیەکی پەیوەست بەم بابەتە دروست بکەین کە گەرەنتی لەخۆبگرێت کە شەڕی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە به‌یه‌كجاری به‌ره‌و كۆتایی ببات.

لای خۆیه‌وه،‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" بەرپرسێكی ئیسرائیلیی کە پێی باش بوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی پلانە 20 خاڵییەکەی ئه‌م جاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست هیچ داهاتوویەک بۆ حەماس نامێنێت.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاشكراشی كرد: غەززە لە حه‌ماس و له‌ چه‌ك پاكده‌كرێته‌وه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.