مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "لە مێژووی گەلی کوردستان، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون".
ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان جەختی کردەوە ئەم ڕێکخراوەیە: "نموونەیەکی گەشەی خەبات و قوربانیدان وگیانبەختکردن بووە لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان؛ ئەمە جیا لەوەی ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە .
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی (73)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
لە مێژووی گەلی کوردستاندا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشەی خەبات و قوربانیدان وگیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان. ئەمە جیا لەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە .
هیوادارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، لە ڕۆڵی پێشەنگانە و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/12/11
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.