وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو دوا بخات، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.
ئەمڕۆ 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی ڕاسپاردووە کە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوا بخەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی مامۆستایان، قوتابییان و خانەوادەکانیان ئەو بڕیارە دراوە.
سەبارەت بە کاتی نوێی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، گوتەبێژی وەزارەت ڕوونی کردووەتەوە کە تاقیکردنەوەکان دەچنە مانگی 1ـی ساڵی 2026.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.