تا ئێستا دوو پارێزگای عێراق بەفەرمی پشووی سبەی پێنجشەممەیان راگەیاندووە بەهۆی ئەگەری زۆری بارانبارینەوە.
ئەو دوو پارێزگایەی تا ئێستا سبەی پێنجشەممەیان كردۆتە پشوو بریتین لە بابل و دیوانییە، چاوەڕوانیش دەكرێت چەند پارێزگایەكی دیكەش پشووی سبەی رابگەیەنن.
راگەیاندنی پشووەكە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و پێشبینی بارانبارینی زۆرەوە هەیە.
پشووەكە لە هەردوو پارێزگاكەدا فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە و بەپێچەوانەوە ئەوان لە ئێشكگردا دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.