Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:23

کونسوڵی نوێی هەنگاریا بۆ سەرۆک بارزانی: نامەی ماستەرەکەم لەسەر کوردستان بووە و شارەزای مێژووی کوردم

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ کونسوڵی نوێی هەنگاریا لە هەولێر کۆبووەوە و تێیدا پرسەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران.
 

ڕۆژی چوارشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و ڕایگەیاند کە شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژوو و کولتوور و سیاسەتی ئێستا و ڕابردووی کورد و کوردستان هەیە بەو پێیەی ماستەرنامەی لەسەر کوردستان نوسیوە، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە هەیانبووە لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بە گشتی. هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فیدراڵی و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستان هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێشبردن و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی.

گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.