ئهمڕۆ چوارشەممە کرێملین رایگەیاند، لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا سەبارەت بە ئۆکراینا، کە تیایدا باسی لەوە کردبوو کە مۆسکۆ لە شەڕی چوار ساڵەدا سەردەکەوێت و کیێڤ ناچار دەبێت دەستبەرداری بهشێك له خاکهكهی بێت، لەگەڵ تێڕوانینی رووسیادا یەکدەگرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ پۆلیتیکۆ رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەوروپا لاوازن و داوای لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا کرد هەڵبژاردن ئەنجام بدات، ئهمهش کیێڤ و ئەوروپای نیگەران کردووه.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ئهمڕۆ چوارشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە زۆر ڕووەوە، لێدوانهكانی ترهمپ سەبارەت بە پرسی ئەندامێتی ئۆكراینا له ناتۆ، پرسی لەدەستدانی خاکی ئۆکراینا لهگهڵ ویستی ئێمه یهكدهگرێتهوه.
راشیگهیاند: ئەوەی ترەمپ ئاماژهی بۆ كردووه لای ئهوان زۆر گرنگە.
لای خۆی له لێدوانهكهیدا ترهمپ ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا لە پێگەیەکی دانوستانکاری بەهێزتردایە بهراورد به ئۆكراینا، کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانه بە شەڕی چوار ساڵه.
ههر دوای چاوپێکەوتنەکە، ڤۆڵۆدیمێرزێلێنسکی ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکراینا دەربڕی، بە مەرجێک ئاسایش گەرەنتی بکرێت.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی مۆسکۆ وایکرد کیێڤ یاسای سەربازی ڕابگەیەنێت، بە پێی یاسای ئۆکراينا هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا مەحاڵ بوو.
جێی باسه، رووسیا لە مێژە داوای لابردنی زێلێنسکی دەکات کە بە سەرکردەیەکی ناشەرعی وەسفی دەکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.