Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 00:24

پارێزگاری دهۆک هاوخەمیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەربڕی

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ، ئامادەیی پارێزگاکەی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەم، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "هاوخەمیی خۆمان و خەڵکی پارێزگای دهۆک بۆ خوشک و برایانمان لە چەمچەماڵ و هەر ناوچەیەکی دیکەی زیانلێکەوتوو، هەروەها بۆ بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە ڕادەگەیەنین."

پارێزگاری دهۆک لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە وەک ئیدارەی پارێزگای دهۆک و خەڵکەکەی، "ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین" بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەپۆلی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەم پەیامەی پارێزگاری دهۆک دوای ئەوە دێت کە شەپۆلێکی بەهێزی لافاو چەند ناوچەیەکی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری گرتەوە و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.