Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:43

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو، پۆلیسی سۆران خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی دروستبوونی لافاو، سەرجەم هێزەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە، بە مەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، تیمەکانیان لە ئەرکدابن.

 بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو دەتوانن پەیوەندی بکەن بە و ژمارانەی خوارەوە و هەمووشیان بێ بەرامبەرن 

104 
124
134
144

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.