Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:17

نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ده‌زگاى روانگه‌ی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له‌ تيمی ده‌زگاى روانگه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى كار و پڕۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ـی کانوونی یەکەم، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ تيمی ده‌زگاى روانگه كرد.

له‌ ديدارێكدا پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كار و چالاكييه‌كانى ده‌زگاى روانگه‌ و پلان و به‌رنامه‌كانيان بۆ داهاتوو، خرايه‌ ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌و بوارانه‌ كرا كه‌ تيايدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ك بواره‌كانى خێرخوازى، دەستگیرۆیی لێقەوماوان، تواناسازيى گه‌نجان، توێژینەوه‌، خوێندن و په‌روه‌رده‌، كولتوور، دۆزينه‌وه‌ى هه‌لى كار، ژينگه‌پارێزى، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى تر له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى؛ ستايشى كار و خزمه‌ته‌كانى ده‌زگاى روانگه‌ى كرد، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى پشتگيركردن و پێگه‌ياندنى گه‌نجان و هاوكاريكردنى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و بره‌ودان به‌ تواناسازيى لاوان. هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى كار و پڕۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيانه‌وه‌ تيمی ده‌زگاى روانگه‌، سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتگيرى و هاندانى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى بۆ كار و چالاكییه‌كانيان و خزمه‌تكردن به‌ گه‌نجان و كارە خێرخوازيیەكان ده‌ربڕى و جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك بەردەوام دەبن له‌ خزمه‌تكردن له‌ بواره‌ جياوازەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.