Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 21:49

ئیدارەی گەرمیان: باران زیاد دەکات و ڕێگای نێوان شارەکان دادەخرێت

کوردستان TV
100%

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕوو لە زیادبوون دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی و بەدووربوونی هاوڵاتیان لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی هاتوچۆی نێوان شارەکان لە سنووری ئیدارەکەدا.

هەروەها ئیدارەی گەرمیان داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست و بەپەلە نەبێت، خۆیان لە چووەنەدەرەوە بپارێزن تاوەکو مەترسییەکانی ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.