Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 21:49

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداریی لافاو دەدات و چەند ژمارەیەکی پەیوەندیکردن بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداریی دانیشتووانی سنووری قەزاکە و شارەدێ و گوندەکان دەکاتەوە، کە بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی پێویست و ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەکان، تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش (JCC)ـەوە بکەن بۆ ئەوەی تیمەکان بەدەم داواکانیانەوە بچن و هاوکارییان بکەن.

قائیمقامیەتەکە چەند ژمارەیەکی بۆ پەیوەندیکردن لە دۆخی بەپەلەدا بڵاو کردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ژمارەکانی سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش (JCC):
07705047009
07501258214

ژمارەی لیژنە هاوبەشەکان:
07718343040
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.