Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:11

بەرێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر سێ نووسینگەی فرۆشتنی بەرهەمی سەوزە و میوەی لە عەلوەی هەولێر سزا دا

کوردستان TV
100%

بەرێوبەری کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پشگیری کردنی زیاتری جوتیاران بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر سێ نوسینگەی فرۆشتنی بەرهەمی سەوزە و میوەی لە علوەی هەولێر سزا دا.


ڕۆژی سێشەممە، 9ـی کانونی یەکەم، هێمن سەید موراد، بەرێوبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پشگیریکردنی زیاتری جووتیاران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر سێ نووسینگەی فرۆشتنی بەرهەمی سەوزە و میوەی لە عەلوەی هەولێر سزا دا کە بەرهەمی هاوردەیان بە بازاڕ دەکرد.


هێمن سەید موراد، راشیگەیاند: ئەو سێ شوێنە بەرهەمی وەک خاس و کەلەمی ئێرانیان هاوردە کردووە کە لە ئێستادا قەدەغەی هاوردەکردنیان لەسەرە بەهۆی ئەوەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی گونجاو لەبەردەستە.


بەرێوبەری کشتوکاڵی هەولێر گوتیشی: ئەم سێ شوێنە بە زیاتر لە ملیۆنێک دینار سزای ماددی دراون و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەم کارە شوێنەکانیان دادەخرێت و رێکاری توندتری یاسایی بەرامبەریان دەگرینە بەر.


باسی لەوەش کرد کە رۆژانە ئەو رێکارانە دەگرنە بەر بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتیوانیکردنی جووتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.