Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 22:24

وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشووی بەخشییە پەروەردەکان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری پشووی سەرتاسەری دابێت، بەڵام دەسەڵاتی تەواو دەداتە ناوەندەکانی پەروەردە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیار بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەم، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "وەک وەزارەت پشوومان ڕانەگەیاندووە، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی کەشناسی، هەر شوێنێک پێویست بکات و بارانبارین مەترسی لەسەر ژیانی قوتابیان دروست بکات، پەروەردەکان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی پشوو ڕابگەیەنن.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە و ئەگری درووستبوونی لافاوی هەیە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی بارو دۆخی ناوچەکان دەسەڵاتی داوەتە ناوەندەکانی پەروەردە بۆ بڕیاردان لە راگەیاندنی پشوو بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.