Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 03:15

لە دەربەندیخان ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و هۆشداری توند دەدرێتە بەشێک لە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بۆ ناوچەکە کردووە، ئەمڕۆ سڵێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێکهێنانی "ژووری ئۆپەراسیۆن" بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لافاو، هاوکات تەواوی تیمە فریاگوزارییەکان و لیژنە هاوبەشەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بڕیارێکی توندی دەرکردووە سەبارەت بەو ماڵ و شوێنانەی کەرەستەی بیناسازی (لم، چەو، بەرد)یان خستووەتە سەر شەقام و کۆڵانەکان. داوا دەکرێت بەزووترین کات لایببەن، بەپێچەوانەوە:

١. ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

٢. لەلایەن لیژنەکانی زیادەڕۆوە کەرەستەکان بار دەکرێن.

٣. تێچووی گواستنەوە و لابردنەکە لە ئەستۆی خاوەنەکەی دەبێت.

 

قایمقامیەت داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی هەر ڕووداو و پێویستییەکدا، پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن کە 24 کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن:

🔹 قایمقام: 07725107580

🔹 شارەوانی: 07701953653

🔹 ئاسایش: 07700411071

🔹 پۆلیس: 07719707599

🔹 کارەبا: 07711579617

🔹 بەرگری شارستانی: 07703618710

🔹 کۆمپانیای ئۆرانۆس (پاککردنەوە): 07731718154

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.